University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٢/١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (بەیان عمر شریف) بە ناونیشانی (Assessment of Some Risk Factors that Contributes to the Occurrence of Myocardial Infarction in Slemani City) ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت

پڕۆگرامی فولبڕایت بۆ خوێندکاری بیانی

ئەم سکۆلارشیپیە لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٤٦ بەردەوامی هەیە، کە هەل بۆ خوێندکاران و فێرخوازان دەڕەخسێنێت لە سەرتاسەری جیهان تا لە زانکۆکانی ئەمریکا درێژە بە قۆناغەکانی خوێندنیان بدەن و، لە هەمان کاتدا لێک تێگەیشتنی کلتووری خۆیان پەرە پێبدەن. لە ڕێگەی بەشداریکردن لەم پرۆگرامەوە دەرفەتی ئەوەت دەبێت کە ئەزموونی ژیان و خوێندن لە ئەمریکا تاقی بکەیتەوە. خوێندکارانی فولبڕایت هەلی ئەوەشیان هەیە تا کلتووری عێراقی ئاشنا بکەن بە ئەمریکییەکان.

درێژەی بابەت

گشتاندنێکی تایبەت بە توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

‌وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی زانستی‌‌ بە نوسراوی ژمارە (٢٣٨٥) لە بەرواری ۲۰۱۷/٢/٨، کە ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە خاڵی (٢)ی گشتاندنی ژمارە (١٥١/٩) لە (٢٠١٧/١/٤) تایبەت بە کاندیدانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی بالا، ماستەر،دکتۆرا) لەزانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) کراوە، تیایدا هاتووە "ئەو کاندیدانەی توانستی زمانی ئینگلیزیان نییە، پێویستە ئاستی بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزییان لەلایەن زانکۆوە چاودێری بکرێت لەڕیگەی بەشداری لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکان یان دەرەوەی زانکۆکان یاخود ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی (IELTS,TOEFL-PBT,TOEFL-IBT,PTE) وە مەرجە کاندیدەکان نوسراوی پشتگیری بەشداری و بەرەوپێشچوونی ئاستی زمانی ئینگلیزی یان بەڵگەی خۆتۆمارکردن پێشکەش بە زانکۆکانتان بکەن لەماوەی مانگێکدا (لەڕێکەوتی دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی مانگەکە هەژمار دەکرێت) بە پێچەوانەوە فەرمانی سڕینەوەی ناو (ترقین قید)یان بۆ دەردەچێت" .

درێژەی بابەت