University of Raparin Logo

پێشانگایەکی کتێب لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

لە درێژەی چالاکیە بەردەوامەکانیدا، کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، لە یادی ٢٦ ھەمین سالیادی راپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ ، پێشانگایەکی کتێب بۆ "کتێبخانەی ھەورامان" لە رۆژانی (٤ - ١٢)ی ئازاری  ٢٠١٧، لە کۆلیژی زانستەمرۆڤایەتیەکان دەکاتەوە، کە زیاتر لە ١٠٠٠ ناونیشانی جۆراو جۆر لە بوارەکانی ( مێژو و جوگرافیا و فەلسەفە و ئاینی و سیاسی و دەرونزانی و ئەدەبیات) لە خۆدەگرێت بە داشکاندنی ( ٣٠٪ ، ٤۰٪ ، ٥٠٪) ی ناو نیشانە جیاوازەکان.
روژانە لە کاتژمێر ٩ - ٧ ی ئێوارە پێشانگاکە کراوە دەبێت .

لە یادی راپەڕیندا، زانکۆی راپەڕین (٢) کۆنفڕانس ئەنجامدەدات

راگەیاندنی زانکۆ

بڕیارە لە٢٦ھەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١دا کە رۆژی ٥ی ئادار لە شاری رانیەوە سەریھەڵداو گەورەترین گۆڕانکاری مێژوویی بۆ نەتەوەی کورد فەراھەمکرد، زانکۆی راپەڕین دوو کۆنفڕانس رێکدەخات، لەرۆژانی ٦ و ٨ی ئاداردا.

ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین وتی: بڕیارە زانکۆی راپەڕین بەھاوبەشی لەگەڵ ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی رانیە لەرۆژی ٢٠١٧/٣/٦ دا کۆنفڕانسی (راپەڕین، بۆ رووبەروبونەوەی تێرۆر لەھەرێمی کوردستان) رێکبخات، کە لەچەند پانێلێک پێکدێت و کۆنفڕانسەکە یەک رۆژ دەخایەنێت و چەندین توێژەر لەناو پانێلەکاندا سیمینار پێشکەش دەکەن.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین پشووی بەهارەی ڕاگەیاند

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ژمارە (١٣٨) لە ٢٠١٧/٢/٢٠، پشووی بەهارەی خوێندکارانی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا دیاریکرد .

هەروەک لە نوسراوەکەدا هاتووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە ساڵنامەی خوێندنی زانکۆدا بەهۆی بایکۆتەوە دروست بووە بڕیاردرا بە دیاریکردنی پشووی بەهارەی خوێندکارانی زانکۆمان کە لە ڕۆژی شەممە ٢٠١٧/٣/١٨ دەستپێدەکات و لە ٢٠١٧/٣/٢٤ کۆتایی دێت، لە ڕۆژی شەممەوە ٢٠١٧/٣/٢٥ دەوام لە گشت کۆلێژە بەشەکانی زانکۆدا ئاسایی دەبێت .

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین

درێژەی بابەت