University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٣/١، لەھۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (طە رجب حمد) بە ناونیشانی (ڕۆڵی کوردەکان لە بڵاوکردنەوەی مەزهەبی شافعی لە میصر و شام لە سەردەمی ئەیوبیدا "٥٦٧-٦٥٢ک / ١١٦١-١٢٦٠ز") ئەنجامدرا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (طە رجب حمد) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری مێژوودا ، هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.

درێژەی بابەت

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد

بەسەرپەرشتى "د.یوسف گۆران" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەئامادەبونى "ڕابەر سدیق" بریکارى وەزارەتى دارایى و ئابورى، یەکەمین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ساڵى نوێ بەڕێوەچوو.

لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمڕۆ سێ شەمە ڕێکەوتی (٢٨/٢/٢٠١٧) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچو، لە چەند تەوەرێکى جیادا گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەبردنى لایەنى دارایى زانکۆکان و سیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى و سیستمى بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا  و، گرنگیدان بەتەندروستى و سەلامەتى و چەند بابەتێکى دیکەى پەیوەست بەخوێندنى باڵا تاتوێکران و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین، کۆڕێكی ڕۆشنبیری بۆ حاجی کاروان سازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٢/٢٨، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکاندا، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری ڕێکخراوی (حیکمە)، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، کۆڕێکی ڕۆشنبیری بۆ بەڕێز (حاجی کاروان) بە ناونیشانی (گەنج و ڕێگاکانی سەرکەوتن) سازکرد.

درێژەی بابەت