University of Raparin Logo

زەمالەی دەزگای هێنریج بۆڵ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ٢٠١٦-٢٠١٧

لە ئێستادا دەزگای هێنریج بۆڵ داواکاریەکانی زەمالە قبوڵ دەکات بۆ خوێندکارانی ئەڵمانی و نێودەوڵەتی بۆ  ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧، بەشی زەمالەی دەزگاکە زەمالە دەبەخشێتە خوێندکارانی زانکۆ و خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەو ناوەوەی ئەڵمانیا.

دەزگای هێنریج بۆڵ پەرە بەو خوێندکارانە دەدات کە لە پڕۆسەی خوێندندان یاخود لە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندندان و هەڵوێستی ئەرێنیان هەیە دەربارەی  ئامانجەکانی پڕۆژەی سەوز و هاوبەشی دەکەن لە بنەما سەرەکیەکانی دەزگای هێنریج بۆڵ وەک دیموکراسی و ژینگەزانی و هاریکاریکردن و ناتوندوتیژی و ئەوانەش کە ڕۆڵێکی سیاسی کۆمەڵایەتی چالاک دەبینن.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەرین بە ئەلكترۆنی دەكرێت

بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنی سالی نوێ ی خوێندن سیستەمی وانەبێژی لە زانكۆی ڕاپەڕین بە ئەلكترۆنی بكرێت، هەروەک پێویستە سەرجەم مامۆستایان و سەرۆك بەشەكان ئەو سیستەمە تازەیە جێ بەجێ بکەن.

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی لە نێوان زانکۆکانی هەرێم ڕاگەیاند

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، كە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۷/۱۷ وە بەچەند مەرجێك خوێندكاران دەتوانن دەست بە مامەڵەی گواستنەوەیان بكەن لە نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمدا.

درێژەی بابەت