University of Raparin Logo

بنكەی تەندروستی زانكۆی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

ڕۆژی یەك شەممە ٥/ ٤ / ٢٠١٥ زانكۆی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لەمەراسیمێكی شایستەدا بنكەی تەندروستی زانكۆ كرایەوە .
لەمەراسیمەكەدا سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرۆكی سكوڵی پەرستاری ئامادەبوون، دواتر پەرستاری زانكۆیی ڕاهێنراو (نەبەز علی احمد) وەكو لێپرسراوی بنكەكە دەست بەكاربوو .
جێی ئاماژەیە بنكەی تەندروستی زانكۆ جگە لەڕۆژانی پشوو ڕۆژانە لەكاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١ی دوانیوەڕۆ كراوە دەبێت بەڕووی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران .

ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوانی كۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی

بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپیدان و زمان ناوی وەرگیراوانی کۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت، لە کۆی (١١٤) فێرخواز  کەبەشدارییان لە تاقیکردنەوە کردووە، (٢٥) فێرخواز کاندیدکراون کە توانیویانە بەرزترین کۆنمرە بەدەستبهێنن.

درێژەی بابەت

ڕێنمایى نوێى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگه‌یاندرا

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی زیاتری خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و، لەبەر  ڕۆشنایى برگەى (١/تەوەرەى چوارەم /کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا) لەسەر کۆنووسى کۆبوونەوەى ژماره (4)ى ئەنجومەنى وەزارەت، كه‌ لەرێکەوتى (٢٢/٢/٢٠١٥) ئەنجام درابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (18/3/2015) به‌فرمانی وه‌زاری ژماره‌ (9/5623) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به‌ ئیمزای د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاردرا بە دەرکردنى رێنمایى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.

درێژەی بابەت