University of Raparin Logo

ده‌رفه‌تی (30) زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ وڵاتی هه‌نگاریا

دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی (هەنگاریا) سی (٣٠) زەمالەی خوێندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:

درێژەی بابەت

زانکۆی راپەڕین گفتوگۆی ماستەرنامە لە بواری پەرستاری ئەنجامدەدات

کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ١٧ / ٣ /٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی پ.ی . د صباح ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. حسێن غازی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی نامەی ماستەر لە بواری پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت

گروپی كۆمپانیانی قەیوان هاوكاری زانكۆی ڕاپەڕین دەكات

ڕۆژی دوو شەممە ١٦/ ٣/ ٢٠١٥ لە مەراسیمێكدا كە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لەمامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئامادەبوون گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كۆمەلێك كەلوپەل و پێداویستی بۆ بینای بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین دابین كرد .

درێژەی بابەت