University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین-ەوە

ئەمڕۆ ٥/٣ / ٢٠١٥ ، بیست و چوارهەمین ساڵڕۆژی راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ١٩٩١یە، كە راپەڕینێكی سەرتاسەری و وەرچەرخانێكی مێژووی دروستكرد لەژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسیی و شارستانی و حكومڕانی كورد لەباشوری كوردستان.
یەكەم بڵێسەی ئەم راپەڕینە مەزن و چارەنووسسازە لەشاری رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە چەخماخەی لێدرا، كە لەو زەمەنەدا ناوچەكە بوو بووە سەنتەرێكی گرنگی شۆڕشگێڕی و هەر لەمێژووی كوردستانیشدا دەڤەری راپەڕین یەكێك بووە لەو ناوچانەی كە پڕ شۆڕش بووەو هەر لەسەردەمی داگیركاری ئینگلیزەكان لەجەنگی جیهانی یەكەمەوە ئەم شارە بەرهەڵستكاری داگیركاری و زۆرداری بۆتەوەو دوژمنانیان وەدەرناوە لەخاك و نیشتمان، بۆیەشە دەڤەرەكە بەتایبەت شاری رانیە شانازی ئەوەی پێدراوە كە بەدەروازەی راپەڕین بانگ بكرێت و ببێت بەدەروازەی وەرچەرخانێكی گرنگی حكومڕانی كورد.

درێژەی بابەت

بەشی باخچەی ساوایان گەشتی زانستی بۆ خوێندكاران سازدەكات

بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی خوێندكاران و پێدانی زانیاری نوێ‌ پێیان بەشی باخچەی ساوان- لەفاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی قۆناغی دووەم و سێهەمی بەشەكەیان سازكرد .
ئەم گەشتەی خوێندكاران بۆ شاری سلێمانی بوو، بەسەرپەرشتی و چاودێری مامۆستایانی بەشەكە بووە ، لەگەشتەكەیاندا خوێندكاران سەردانی هەریەكە لە(مۆزەخانەی سلێمانی ، باخچەی گوڵی نمونەیی ، مەڵبەندی كاری دەستی ، زانكۆی سلێمانی-بەشی باخچەی ساوایان)یان كرد ، ئەم گەشتە ئەزموونێكی تازەبوو بۆ خوێنكارانی بەشەكە.

زانكۆی راپەڕین نوێنەر بۆ كۆنفرانسێكی ئەلبانیا دەنێرێت

یەكێتی زانكۆكانی ئۆراسیا بەهاوكاری زانكۆی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەئەلبانیا لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ كۆنفڕانسی داهاتوی هەرێمیی، كەلەرۆژی ١٤-١٥/ ٢٠١٥/٣  لەشاری تیرانا لەوڵاتی ئەلبانیا بەڕێوەدەچێت. ناونیشان و تەوەری سەرەكی كۆنفڕانسەكە بریتییە لە"ئەوروپای خۆرهەلات و باشور وەك بازاڕێكی هاوبەش". زانكۆی خۆرهەلاتی ناوەڕاسی ئەلبانیا تێچووی شوێنی مانەوەو گواستنەوە لەفڕۆكەخانەوە بۆ هۆتێل و بەپێچەوانەوە لەخۆدەگرێت. بۆ ئەو مەبەستە زانكۆی راپەڕین كە ئەندامی هەمیشەیی یەكێتی زانكۆكانی ئۆراسیایە نوێنەرێكی بانگهێشتكراوە، بۆیە لێرەوە داوا لەمامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دەكەین هەر بەڕێزێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان بكات.

مەرجەكان:

1. هەڵگری پاسپۆرتی ئەوروپی بێت (پێویستی بەوەرگرتنی ڤیزا نەبێت).

2. زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت.

3. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت.                                                   بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و راگەیاندن