University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە کردنەوەی زانکۆی چەرمۆ دەکات

بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان بەناوی زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ کرایەوە.سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی دامەزراندن و کردنەوەی  زانکۆی چەرمۆ جوانترین پیرۆزبایی لە خوێندکاران و دانیشتوانی  چەمچەماڵ دەکات ، بەو هیوایەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەم زانکۆیە بتوانێت خەرمانی زانستی گەشە پێبدات وئاستی زانستی و ئەکادیمی لە ناوچەکە بەرەو پێش بەرێت.

درێژەی بابەت

وۆرک شۆپی پێشخستنی ھەلی کار لەدەڤەری راپەڕین

کۆمپانیای کانی توو بەھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین لەکارێکی خۆبەخشدا ھەڵدەستێت بەسازدانی وۆرکشۆپێک لەسەر (پێشخستنی ھەلی کار لەدەڤەری راپەڕین) بۆ ئەو گەنجانەی کە بەدوای ھەلی کاردا دەگەڕێن و دەیانەوێت ئاشنا بن بەشێوازی دۆزینەوەی کار لەکۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت.
بۆ ئەم وۆرک شۆپە دەرچووانی زانکۆی راپەڕین و خوێندکارانی قۆناغی (٤)ی بەشەکانی زانکۆمان و دەرچووانی گشت زانکۆکان لەسنوری راپەڕین بانگھێشتکراون.
شوێن: زانکۆی ڕاپەڕین, کەمپوسی ڕانیە ھۆڵی فاکەڵتی پەروەردەی بنەرەتی - نھۆمی دووەم
بەروار: ١٩\١١\٢٠١٤ (چوارشەممە)
کات: (١٠) سەر لەبەیانی

سکۆلارشیپ بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی ناوەندی ئەورووپی

زانکۆی ناوەندی ئەوروپی بروانامەی ماستەرو دکتۆرا دەبەخشێت لە بوارەکانی: زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، یاسا،  بەرێوەبردن و رامیاری گشتی، ئەم پرۆگرامە باوەر پێکراوە لە ئەمریکا و هەنگاریا. زانکۆی ناوەندی ئەوروپی لە شاری (بوداپێست) لە وڵاتی (هەنگاریا)یە، کە خوێنکارانی زیاتر لە سەد ولات  درێژە بە خوێندن دەدەن لەم زانکۆیە.

درێژەی بابەت