University of Raparin Logo

پێشانگای زانكۆكانی توركیاو قبرص دەكرێتەوە

بڕیارە رۆژانی ٢٥-٢٦ / ٦ / ٢٠١٤ ، لەهۆتێل دێدەمان لەشاری هەولێر پێشانگایەك بۆ زانكۆكانی توركیاو قرص بكرێتەوە. لەپێشانگاكەدا خوازیارانی خوێندنی بكالۆریۆس، ماستەرو دكتۆرا دەتوانن چەندین ئۆفەری خوێندن لەزانكۆكانی پێشانگاكە وەربگرن بەبێ بەرامبەر. زانكۆ به‌ژدار بووه‌كان له‌ خواره‌وه‌ نووسراون:

بۆ زانیاری زیاتر و لیستی زانکۆکان ئێرە کلیک بکە :

 

 

 

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، كونسوڵی ئەمریكا سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

رۆژی ١/ ٦ / ٢٠١٤ ، جۆزێف بەنیكتن كونسوڵی ئەمریكی لە هەولێر و ئاندی هالوس ڕێكخەری كاروباری خوێندنی باڵا لە كونسوڵخانەكە، سەردانی زانكۆی راپەڕینی-یان كردو لەگەڵ سەرۆكی زانكۆو ستافەكەی تاوتوێی چەند بابەتێكی زانستییان كردو باس لەباشتركردنی پەیوەندییەكان كرا.

درێژەی بابەت

چەند رێگەیەک بۆ نەھێشتنی ترسی دەروونی خوێندکاران لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا

راپۆرتی. شوان ئەحمەد
 رای جیاواز ھەیە لەنێوان خوێندکاراندا دەربارەی ئەو ترسە دەروونیەی لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا دروست دەبێت، چونکە تاقیکردنەوە تایبەتمەندیەکی وای لەخۆگرتووە کە ھەمیشە ترس و دڵەڕاوکێیەک دەخاتە دەروونی خوێندکارانەوە، ئەمەش لەوانەیە بەھۆی ئەوەوە بێت کە زۆربەی کات وەڵامی پرسیارەکان دۆخێکی کۆنکرێتی وەردەگرن، بەو مانایەی بواری شیکردنەوە بەخەیاڵ نادەن و زانستیانە دەبێ دەقاو دەق بەرسڤەکە بپێکرێ . لەئێستادا خوێندکارانی سەرجەم فەکەڵتی و سکوڵ و بەشە جیاجیاکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەناو وەرزی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدان و خوێندکارانیش باسی ئەو ترس و دڵە راوکێیە دەکەن کە ھەندێجار بۆیان دروست دەبێت، لەبەرامبەریشدا مامۆستایەکی دەروونزانی پێیوایە کە ئەم ترسە حاڵەتێکی ئاساییە بەڵام زۆرجار کاریگەری نەرێنی دروست دەکات.

درێژەی بابەت