بەسەرپەرشتی زانکۆی سەنتیاگۆ دیکۆ میکۆستێلەی ئیسپانی دوای کارکردن و ئامادەکردنی پڕۆژە بۆ بەشداریکردن لەپڕۆگرامی مەرحەبا کە ھاوشێوەی پڕۆگرامی سەلامە و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بودجەی بۆ تەرخاندەکرێرت و ماوەی چوار ساڵ دەخایەنێت کە لەساڵی ٢٠١٤ دەستپێدەکات بۆ ٢٠١٨، ئەو وڵاتانەی لەو پڕۆگرامەدا بەشدارن ( ئیسپانیا، عێراق، بەریتانیا، پرتوگال، ئیتالیا، فەرەنسا، بولگاریا، پۆڵەندا، ھەروەھا دوو وڵاتی دیکەش وەک ھاوبەشی ئەکادیمی کە (یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی، گروپی زانکۆکانی دیکۆ میکۆستێلەی ئیسپانی)ن. ھەروەک لەناو زانکۆکانی عێراقدا تەنھا پشکی چوار زانکۆی کوردستان ھەیە کە زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆکانی کوردستان کە سوودمەندی سەرەکی دەبێ لە پڕۆگرامەکەدا .
زانکۆی ڕاپەڕین پەیوەندی لەگەل زانکۆکانی میسرو بەحرەین دەبەستێت
ڕۆژی ٢٥ /٦ / ٢٠١٤ پ.د. ئیسلام الغنیمی پڕۆفیسۆر لە ئەندازیاری و دیمەنی سروشتی ، نوێنەری زانکۆکانی ئەسکەندەریە و زانکۆی بەریتانی قاهیرە لە میسر و زانکۆی بەحرەین و زانکۆی بەریتانی بەحرەین لە وڵاتی بەحرەین و وەفدێکی یاوەری سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کردو لەگەل سەرۆکی زانکۆو بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان کۆبوونەوە .
مەبەستی سەردانەکەیان دروستکردنی پەیوەندی بوو لە نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆکانی میسرو بەحرەین بە هۆی کارکردنی ناوبراو وەک پرۆفیسۆر لەو زانکۆیانە ، هەروەها ئامادەباشی خۆیانی دەربڕی بۆ وەرگرتنی خوێندکار بە مەبەستی خوێندن و ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی ، کارکردن لەسەر پلانی داهاتوو لە نێوان هەردوو زانکۆدا .
لە ئیستا کۆمپانیایی کانی توو کار لەسەر ماستەر پلانی شاری ڕانیە و حاجیاوا و دەورووبەری دەکات .
زەمالەی خوێندنی دکتۆرا بەشێوەی توێژینەوە لە زانکۆی سیدنی ئوسترالی بۆ سالی ٢٠١٥
زانکۆی سیدنی ئوسترالی/ فاکەڵتی زانست هەڵدەستی بە بەخشینی زەمالەی خوێندنی دکتۆرا بۆ خوێندکارانی بیانی. پسپۆڕی خوێندنەکە لەچوارچێوەی پڕۆگرامەکانی فاکەڵتی زانست دەبێت. زانکۆکە تەواوی کرێی خوێندن بۆ ماوەی (٣) ساڵ دابیندەکات.خوێندنەکە ماوەی سێ ساڵە و دەکرێت ساڵێکیش درێژبکرێتەوە .
كێ مافی پێشکەشکردنی هەیە؟
١-هەڵگری بڕوانامەی ماستەربێت لەزانکۆیەکی(نا ئوسترالی) لە بەشی زانستی بەمەرجێک کۆنمرەی لە ٨٥% کەمترنەبێت.
٢-کاندید نەبێت بۆ هیچ زەمالەیەکی تر.
٣-بتوانێت بەشداری کۆرسی ئەکادیمی بکات بۆ وەرزی دووەمی خوێندنی زانکۆی ناوبراو کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستپێدەکات.
٤-هەڵگری ناسنامەی ئوسترالی یان نیوزلەندی نەبێت.
٥- هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالی و نیوزلەندی نەبێت.
*دواکات بۆ پێشکەشکردن: ٣١/١٠/٢٠١٤.
- دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکانەوە داواکاری بۆ زەمالەکە پێشکەش بکەن و زانیاری زیاتر وەربگرن .
http://sydney.edu.au/science/fstudent/postgrad/deans_international_pgr_scholarships_apply.shtml
http://sydney.edu.au/science/fstudent/postgrad/deans_international_pgr_scholarships_check.shtml