رۆژی ٦/٨ / ٢٠١٤، وەفدێكی زانكۆی سەد ساڵەی شاری وان-ی توركیا سەردانی زانكۆی ڕاپەرینیان كرد‌و لەهۆڵی كۆبوونەوەكان لەگەڵ ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ و بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و تۆمارگای گشتی زانكۆدا كۆبوونەوە. تەوەری كۆبوونەوەكە كاركردن و بەرنامەدانان بوو بۆ خستنەكاری یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانكۆ‌و كاركردن بۆ ناردنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا بۆ خوێندن لەزانكۆی ناوبراو،
پرۆگرامی خوێندنی Humphrey بۆ ساڵی 2015-2016
له ڕاگه‌یاندنێكدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به خۆشحاڵیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێستا ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ پڕۆگرامی (The Hubert H. Humphrey Fellowship Program) ئه‌مریكی كه له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه سپۆنسه‌ری ده‌كرێن و جه‌خت له په‌ره‌پێدانی توانای ڕابه‌رایه‌تی كردن و خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌كه‌نه‌وه.لەم پرۆگرامەدا بڕوانامە نابەخشريت بە بەشداربوان.پڕۆگرامه کە خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ده‌كات و كار بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات.
داواكار پێویستە:
• .قۆناغی خوێندنی زانكۆی تەواو کردبيت.
• لانی كەم پێنج ساڵ خزمەتی بەرێوەبردنی هەبێت.
• لێهاتوویی بەرێوەبردن و خزمەتی گشتی بخاتە روو.
• نەبوونی ئەزموون لە ئەمریكا یاخود ئەزموونی دیاریكراو بێت.
• جەخت كردنەوە لە بواری رامیاری گشتی لەجیاتی توێژینەوە یاخود بواری تەكنیكی.
• هەبوونی لێهاتوویی لە نوسین و قسەكردنی ئینگلیزی.
• پێویستە داواكار دانیشتوی عێراق بێت لە ماوەی پێشكەشكردن و هەڵبژاردنی فۆرمەكاندا.