University of Raparin Logo

خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٠١٦/١/١٧، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا بۆ ساڵی خویندنی (٢٠١٥-٢٠١٦)، لەهەردوو فاکەڵتی (زانستەمرۆڤایەتییەکان و پەروەردە/قەڵادزێ) لە حەوت بەشی زانکۆکە (خوێندنی  ئێواران) بکرێتەوە، ئەمەش وەک ڕەخساندنی دەرفەتێکی زیاتر بۆ ئەو خوێندكارانه‌ی كه‌ به‌هه‌ر هۆکارێک بێبەش بوون له‌ خوێندنی زانکۆیی، بۆ ئەوەی لە خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین بتوانن درێژە بەخوێندنەکەیان بدەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو پسپۆڕیانەی کە لە خوارەوە دایاریکراون بە دەستبهێنن .

درێژەی بابەت

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەكانی پێدانی نازناوی زانستی بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی‌ نوسراوێكی فەرمی ژمارە (472) لە بەرواری ٢٠١٦/١/١١، ‌وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ بۆ ساڵی‌ 2016 پێویستە داواكار بۆ بە دەستهێنانی نازناوی‌ زانستی‌ (مامۆستا) بڕوانامەی‌ دكتۆرای‌ ئەكادیمی‌ بەدەستهێنابێت، هاوكات مەرجەكانی‌ پێدانی‌ نازناوی‌ زانستی‌ (مامۆستا) بۆ هەڵگرانی‌ بڕوانامەی‌ دكتۆرا خراوەتەڕوو.

درێژەی بابەت

وێرک شۆپێك بۆ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی  (Academic Debate) سازدەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری ( ٢٠١٦/١/١٧ )، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان لە زانکۆی ڕاپەڕین  وێرک شۆپێك بۆ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی (Academic Debate) ڕێکخست، كه‌ تیایدا مفرادات و چۆنیه‌تی وتنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا له‌لایه‌ن کۆمەڵێک مامۆستای بەتوانا لە زانکۆی سەڵاحەدین کە پێکهاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:

درێژەی بابەت