ئەنجامی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیەنرا، زیاتر لە (۳۱) هەزار خوێندکار وەرگیران
بۆ ساڵی خوێندنى (۲۰۱٦-۲۰۱۷) وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زیاتر لە (۳۱) هەزار خوێندكارى لە زانكۆ حکومیەكانى هەرێمى کوردستان وەرگرت و، لە ئەمشەوەوە خوێندکاران دەتوانن ناوی خۆیان لەو بەش و کولێژو زانکۆیانە بدۆزنەوە کە لێیى وەرگیراون.
دواى ئەوەى لەماوەى ڕابردودا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى بەچڕی و وردی بەهاریکارى زانکۆکانى کوردستان پلانى وەرگرتنى داڕشت، بەگەیشتنى ناوى تەواوى دەرچوان لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە بەناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، هەوڵەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا چڕکراونەوە بۆ ئەوەى بەڕەچاوکردنى پلانى زانکۆکان زۆرترین ژمارەى خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرێت.
بۆ بەشداریکردن لەگوندی زانکۆ ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران دەکاتەوە، کە پێویستە فۆڕمی ھاوپێچ بەشێوەی ئەلکترۆنی لەماوەی (١٠) رۆژدا پڕ بکەنەوە.
تێبینی/ ئەم فۆڕمە تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بەشداریکردن لە گوندی زانکۆ، ھەر مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک ئیمەیڵی تایبەتی زانکۆی نەبێت ناتوانێت ئەم فۆڕمە پڕبکاتەوە و مافی بەشداریکردنی دەفەوتێت، پێویستە لەماوەی (١٠) دە ڕۆژدا فۆڕمەکە پڕ بکرێتەوە.