University of Raparin Logo

کۆلێژی پەرستاری وۆرکشۆپێکی بۆ گەشەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن رێکخست

کۆلێژی پەرستاری لەزانکۆی راپەڕین لەچەند رۆژی رابردوودا وۆرکشۆپێکی بۆ گەشەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن رێکخست.
وۆرکشۆپەکە کە ماوەی دوو رۆژی خایاند لەرۆژانی ١٢ - ١٣ / ١١ /٢٠١٦، لەکۆلێژی پەرستاری لەکەپەسی رانیە بەئامادەبوونی راگری کۆلێژی پەرستاری بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەنا حسن و ئامادەبوونی ستافی زانستی لەکۆلێژەکە بەڕێوەچوو، لەمیانی رۆژانی وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی زیاتری پڕۆگرامی خوێندنی پەرستاری کرا لەزانکۆی راپەڕین بەشێوەیەک کە ستانداری جیھانی بێت.

پیرۆزبایی بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر

رۆژی پێنج شەممە ١٠ / ١١ /٢٠١٦، لەھۆڵی فاکەڵتی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( ابراهیم عمر ابراهیم ) لە بواری یاسادا ئەنجامدرا.
ماستەرنامە بەناونیشانی (گرێبەستی بریكاری وەرزشی) (عقد الوكالة الریاضية)، بەسەرپەرشتی (پ.د.محمد سلیمان احمد) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی نوسراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو ئەنجامدرا .

درێژەی بابەت

لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی زانکۆی راپەڕینی کرد

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/١١/٩، بەڕێز "د.مۆفەق خالید ابراهیم" سەرۆکی زانکۆ و، "م.ئاراز رمضان" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ، پێشوازی لە وەفدێکی مەڵبەندی حەوتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان لێپرسراوی مەڵبەند و کارگێڕ و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی مەڵبەند و لێپرسراوی لقی قوتابیانی ڕانیە.

دوای بەخێرھاتنی وەفدەکە، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، مێژوو و گەشەسەندنی زانکۆی راپەڕین و بایەخی زانکۆکەی بۆ کوردستان بەگشتی و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەتی بۆ وەفدی میوان ڕوونکردەوە، ھەروەک باس لەگەشە زانستییە بەردەوامەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کرا.     

درێژەی بابەت