ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٦/١١/٨، لەژێر دروشمی (بە زانست و زانین، کوردستان ئاوەدانتر دەکەینەوە) ڕێوڕەسمی پێنجەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی مامۆستایان و لێپرسراوانی حکومی و، کەسوکاری دەرچوان لە هۆڵی زین لە شاری ڕانیە بەڕێوەچوو، لە ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە (٧٦٦) دەرچوو لە (٤) فاکەڵتی و کۆلێژێکی زانکۆی ڕاپەڕین لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی بەخشرا .
ئاهەنگەکە بەهاتنەناوەوەی ستافی ئەنجومەنی زانکۆ، کەژاوەی دهرچووان و مامۆستایانی زانكۆ دەستیپێکرد، پاشان چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە، بەدوایدا ئامادەبوان بەساتێک ڕاوەستان ڕێزیان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان گرت.
وتەی بەڕێز(د.موفق خالید ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین لە مەراسیمی پێنجەمین خولی دەرچووان
میوانە بەڕێزەكان..
مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆمان..
خوێندكارانی ئازیز..
بەناوی ئەنجوومەنی زانكۆی ڕاپەڕینەوە بەخێرهاتنێكی گەرمتان دەكەین و سەری ڕێز بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان دادەنەوێنین و ڕێز لە قوربانی و ماندوبوونی برا پێشمەرگەكانمان دەگرین، ئەم ئارامیەی هاتۆتە دەست بەرهەمی قوربانیدانی ئەوانە، بۆیە لێرەوە بەڵێن دەدەین كە لە ئاست قوربانیدانی ئەواندا بین.
بەڕێزان ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگە لە مێژووی زانكۆمان و دەڤەرەكەمان كەوا سەركەوتوانە ئاهەنگی دەرچوانی خولی پێنجەم بۆ خوێندكارانی سەركەوتوو دەگێڕین كە بەرهەمی چەندین ساڵەی شەونخونی و ماندوبوونی خۆیان و خانەوادەكانیانە. بەدڵنیاییەوە ئەم كۆتاییە سەرەتایەكی نوێیە بۆ خوێندكارانی خۆشەویست كە لێرەوە دەتوانن درێژە بە ڕەوتی خوێندن بدەن و هەوڵی دۆزینەوەی كار بدەن و كار بكەن بۆ سەرخستن و هێنانەدی خەونی خۆتان و خانەوادە و گەلەكەشمان.
بەڕێزان :
زانكۆمان سەرەڕای چەندین قەیران كە بەرۆكی گەلەكەمانی گرتووە، سەركەوتوانە توانیویەتی تا ئێستا درێژە بە ڕەوتی خوێندن بدات، بۆیە ئەم بۆنەیە دەقۆزینەوە تا تێیدا سوپاسی بێ پایانمان ئاڕاستەی مامۆستا و فەرمانبەران بكەین كە لەخۆبووردوانە نەیانهێشتووە ئەم پڕۆسە گرنگ و چارەنوسسازە پەكی بكەوێت.
هەروەها سوپاسی خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین كە لە سەرجەم كات و ساتەكاندا هەماهەنگ و هاوكاربوون لەگەڵ مامۆستا و بەشە زانستیەكانیان.
خۆشەویستان:
زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە بایکۆتی خوێندن ھێنا
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت کە رۆژی شەممەی داھاتوو (١٢ /١١ /٢٠١٦) دەوامی فەڕمی خوێندن لەسەرجەم فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆی راپەڕین دەست پێدەکاتەوەو ھاوکات خوێندکاران دەتوانن لەرۆژی سێشەممە (٨ /١١ /٢٠١٦) بەشە ناوخۆیی وەربگرن.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین گفتوگۆی وردی لەگەڵ زۆرینەی ستافی وانەبێژی زانکۆ کرد، بەھەماھەنگی لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی سنورەکە کە دەوام تیایاندا وەستابوو، ھەروەھا بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی خوێندکاران و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندنیان بڕیاریدا کە رۆژی شەممەی داھاتوو یەکەم رۆژی دەستپێکی دەوامی خوێندن بێت، ھەروەھا لەرۆژی سێشەممەشەوە خوێندکاران دەتوانن سەردانی بەشە ناوخۆییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی.
بابەتی تر...
- وتەی سەرۆکی لیژنەی باڵای مەراسیمی پێنجەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ڕاپەڕین
- فەرەنسا زەمالەی ئیفڵ پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨
- زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی بابل ئیمزا کرد
- وەزارەتەکانى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان و ئێراق بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و حەوت لێژنەى پسپۆریاندا