میوانانی بەڕێز..
مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆمان..
کەسوکاری دڵسۆزی دەرچووان..
دەرچووانی خۆشەویست..
سەرەتا، بە ناوی سەرۆکایەتیی زانکۆی راپەڕین و لیژنەی باڵای ئاھەنگی پێنجەمین خولی دەرچوانی زانکۆمانەوە، لە ناخی دڵەوە بەخێرھاتنی ھەمولایەکتان دەکەین. ھەروا جوانترین چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی سەرجەمی خوێندکارانی دەرچو و دایک و باوک و کەسوکاری دڵسۆزییان دەکەین. بە پێویستیشی دەزانین، پیرۆزبایی و دەستخۆشیی تایبەت ئاراستەی مامۆستایانی بەڕێز و ستافی کارگێڕیی زانکۆمان بکەین، کە سەرباری تەنگژەی دارایی و خراپیی باروگوزەران و بونی ئاستەنگە جیاوازەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی خوێندندا، بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە و بە ھاوکاریی خوێندکاران خۆیان، توانیویانە خزمەتی بەرچاو بە رەوتی زانست و زانین بکەن، و ئەو پۆلە لە دەرچوان پێشکەشی نیشتمان بکەن.
لەو روانگەشەوە، داواکارین حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەرک و خزمەتی مامۆستا و فەرمانبەران بەھەندوەربگرێ و ھەوڵی جددی بدات بۆ چاککردنی بژێوی و بارودۆخییان.
فەرەنسا زەمالەی ئیفڵ پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨
وەزارەتی کاروباری دەرەوەو ئەوروپای فەرەنسا ساڵانە زەمالەی ئیفڵ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات، ئەم زەمالانە دەبەخشرێن بۆ درێژەدان بەخوێندنی ماستەر لەیەکێک لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای فەرەنسا، هەروەها خوێندنی دکتۆرا بەشێوەی توێژینەوەی هاوبەش یان خوێندنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵای بیانی.
ئەم زەمالەیە هاوکارە بۆ پێگەیاندنی بڕیاردەرانی داهاتوو لەهەردوو کەرتی تایبەت و گشتی لەبوارە گرنگەکاندا، و هانی پێشکەشکردنی داواکاری دەدات بۆ خوێندنی ماستەر لەو وڵاتانەی کە لە دەرکەوتندان و و داواکاری خوێندنی دکتۆراش
زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی بابل ئیمزا کرد
راگەیاندنی زانکۆ
رۆژی (٣ / ۱۱ /٢٠١٦)، لەشاری سلێمانی لەمیانی وێرکشۆپێکی کۆلێژەکانی پەرستاری لەعێراق کە زانکۆی راپەڕین رێکیخستبوو، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی راپەڕین و زانکۆی بابل ئیمزاکرا.
بەپێی یاداشتەکە ھەردوو زانکۆ ھاوکاری زانستی و کارگێڕی ھەمەلایەنەیان دەبێت لەداھاتووداو دەتوانن پڕۆژەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی لەنێوانیان ئەنجامبدەن، ھەروەک دەتوانن توێژینەوەی ھاوبەش بە ئەنجام بگەیەنن و کۆنفڕانس و وێرکشۆپی ھاوبەشیش رێکبخەن.
بابەتی تر...
- وەزارەتەکانى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان و ئێراق بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و حەوت لێژنەى پسپۆریاندا
- سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە وەفدێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد
- وێركشۆپێكی زانكۆی راپەڕین، كۆلێژەكانی پەرستاری لە زانکۆکانی عێراق كۆدەكاتەوە
- ماوەى زانکۆلاین ٤٨ سەعاتى دیکە درێژکرایەوە