University of Raparin Logo

وەزارەتەکانى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان و ئێراق بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و حەوت لێژنەى پسپۆریاندا

بڕیارى پێکهێنانى ئەو لێژنە هاوبەشەى نێوان وەزارەتەکانى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان و ئێراق  ئەمرۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتىى(٣/١١/٢٠١٦) لە میانەى کۆبونەوەیەکى هاوبەشى نێوان هەردو وەزارەت بەسەرۆکایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەهەرێمى کوردستان و، د.عەبدولرەزاق عەبدولجەلیل وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئێراقى هات.

درێژەی بابەت

سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە وەفدێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ۲۰۱٦/۱۱/۲، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێز "د.موفق خالید ابراهیم" پێشوازیکرد لە وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، کە پێکھاتبوو لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت .

دواتر سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ وەفدی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی خراپی دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەگشتی کرد.

درێژەی بابەت

وێركشۆپێكی زانكۆی راپەڕین، كۆلێژەكانی پەرستاری لە زانکۆکانی عێراق كۆدەكاتەوە

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ۲۰۱٦/۱۱/۳، لەزانكۆی راپەڕین لەشاری رانیە وێركشۆپێك دەربارەی باوەڕپێكردنی كۆلێژەكانی پەرستاری (Accreditation of Nursing College) بۆ سەرجەم زانكۆكانی عێراق بەڕێوەبچێت.

درێژەی بابەت