سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات كە بەیانی رۆژی ٢٠١٤/٧/٢٦ ، لەدوای كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانییەوە مووچە دابەشدەكرێت "ستافی كارگێڕی" لەناو زانكۆ و مامۆستایانیش لەبانك دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
زانكۆی ڕاپەڕین خوێندنی ماستەر لە پسپۆرییەكانی (پەرستاری ، مێژوو ، جوگرافیا) ڕادەگەیەنێت
بەنوسراوی ژمارە ٧/٢٩/٢٩٧٣ لە ڕۆژی ٢٣/٧/٢٠١٤ دا بڵاوكراوەتەوە زانكۆی ڕاپەڕین رایگەیاندووە كە بۆساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ خوێندنی ماستەر لەهەریەك لە پسپۆریەكانی (پەرستاری ، مێژوو ، جوگرافیا ) دەكاتەوە .
ڕێنماییەكانی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خویندنی 2014-2015
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكی رەسمیدا رێنماییەكانی تایبەت بەوەرگرتنی خوێندكاران بۆ خوێندنی ماستەر بڵاوكردەوە.