University of Raparin Logo

کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ساڵانە زیاد لە١٢ ھەزار سەرچاوەی لێدەخوازرێت

راپۆرتی ؛ شوان ئەحمەد
بەپێی ئامارەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی راپەڕین لەماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤دا بەشێوەیەکی گشتی ١٢٤٣٣ سەرچاوە لەکتێبخانەی ناوەندی لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە خوازراون.

درێژەی بابەت

ڕێبەری وەرگرتنی خوێندکاران بۆ خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین

لەپێناو پەرەپێدانی تواناكانی مامۆستایان و گەشەپێدانی هزر و توانستی زانستییان، زانکۆی ڕاپەڕین جگە لە بەشەكانی ( زمانی كوردی ، بیركاری)، بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش ٢٠١٤ -٢٠١٥ بەشی ( زمانی عەرەبی) دەكاتەوە. لە خوارەوەش سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە خوێندنی ئێواران خراوەتەڕوو: داگرتن

زانکۆی راپەڕین، پیرۆزبایی گەڕانەوەی سەرۆک مام جەلال دەکات

بەناوی سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی زانکۆمانەوە، بەخێرھاتنەوەی بەڕێز فەخامەتی مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق بۆ نیشتمانی ئازیز دەکەین و خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین بەباشبوونی تەندروستی بەڕێزیان.
ئاواتەخوازین تەندروستی سەرۆک مام جەلال ھەمیشە روو لەباش بوون بێت و گەڕانەوەشی ببێتە مایەی یەکڕیزی ناوماڵی کوردو چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، ھەروەک لەرابردوودا بەڕێزیان، فریادڕەسی چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەبوون کە بەرۆکی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵیان گرتبوو. زانکۆی راپەڕین
٢٢ /٧/ ٢٠١٤