University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین بەشەکانی یاسا و ئینگلیزی ئێواران دەکاتەوە

بڕیارە بۆ ساڵی خونێدنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ خوێندنی ئێواران لەبەشەکانی یاسا لەکەمپی رانیەو ئینگلیزی لەکەمپی قەڵادزێ بکرێنەوە بۆ ئەو مەبەستەش زانکۆی راپەڕین پێشنیازی پێشکەشی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کردووە.
د. سەباح رەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا رایگەیاند کە ھەریەک لەبەشەکانی یاسا و ئینگلیزی بڕیاریان لەسەر دراوە بکرێنەوە بۆ خزمەتی زیاتری زانست لەناوچەکەداو بۆ ئەو مەبەستەش داواکاری و پێشنیار پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوەو گەشبینیشین کە وەڵامی وەزارەت پۆزەتیڤ بێت.
د. سەباح رەشید ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشی یاسا لەفاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کەمپی رانیەو بەشی ئینگلیزی لەفاکەڵتی پەروەردە لەکەمپی قەڵادزێ دەکرێنەوە.

ئاگادارییەک بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاگاداری کاندیدانی خولەکانی تواناسازی دەکات کە زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی (Reading)ی بەریتانی پلانیان هەیە کە کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی ڕێک بخەن.

درێژەی بابەت

کاندیدانی ڕاوندی یەکەمی تواناسازی کە خوێندنیان دەست پێنەکردووە ، ناوییان دەسردرێتەوە

بەپێی نوسراوی ژمارە ٣٩٥ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە لە ڕۆژی ١٠ /٦ /٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوەو تایبەتە بە ڕێکخستنی کاروباری بەرنامەی تواناسازی تێیدا بڕیاردراوە کە ئەو کاندیدانەی ناویان لە ڕاوندی یەکەمی وەزارەت دەرچووەو سەفەرییان نەکردووەو بەشدارییان لە هیچ کۆرسێکی زمان لە ناوەوەو دەرەوەی کورددستان نەکردووە ، مافی خوێندنیان نامێنێت و ناویان لە لیستی کاندیدانی تواناسازی دەسڕدرێتەوە. ئەمەش لەسەر ڕۆشنایی کۆنوسی لێژنەی لاوەکی بەرنامەی بەرنامەی تواناسازی ژمارە ١ لە ڕۆژی ٩/٥/ ٢٠١٣ کە بەنوسراوی ژمارە ٤٦٤٣ لە ڕۆژی ١٩ / ٥ / ٢٠١٣ بۆ وەزارەت ڕەوانەکراوە کە دەرفەت درا بەو کاندیدانەی سەرەوە تا ڕۆژی ١/ ٨ / ٢٠١٣ دەست بە کارەکانی خۆیان بۆ خوێندن بکەن . هەروەها بڕیاریشدرا ئەو کاندیدانەی کە پارەیان وەرگرتوووەو سەفەرییان نەکردووە بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان ڕەفتارییان کردووە ، ناویان لە لیستی کاندید کراوەکان نامێنێت و دەبێت پارەکان بە تەواوی بگێڕێتەوە بۆ هۆبەی ژمێریاری بەرنامەی تواناسازی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .