University of Raparin Logo

بنكەی كوتانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین كرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی ئەیلولی 2021) بەئامادەبونی بەڕێزان (د. دیار ئیبراهیم) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، و تیمێكی شارەزاو پسپۆڕ لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و زانكۆی راپەڕین، بنكەی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا لەزانكۆی راپەڕین كرایەوەو دەستكرا بەپێدانی ڤاكسین بەخوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران.

درێژەی بابەت

خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان مەرجە ڤاكسین وەرگرن

ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین هانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەدات، کە بەزووترین کات پێکوتەی دژە کۆڕۆنا وەربگرن، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی خۆیان و دەوروبەرو سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن.

پاڵپشت بەكۆنوسی ژمارە (1)ی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، لەرۆژی (1ی ئەیلولی 2021)دا تەوەری كارگێڕی-بڕگەی یەكەم، بڕیاردرا بە:

درێژەی بابەت