دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.
زانکۆی ڕاپەڕین - خوێندن
ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری دووەم خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگاداردەکاتەوە، کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات.
ئاگاداری بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران
ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی، زانكۆی راپەڕین دەكەینەوە، كە ئەم فۆڕمە پڕبكەنەوە:
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، سەبارەت بەوەرگرتنی بەشی ناوخۆیی
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری خوێندکارە وەرگیراوەکانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەشەكان دەكاتەوە، کە دەیانەوێت لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین نیشتەجێبن بۆ ساڵی خوێندنی {٢٠٢٠ – ٢٠٢١} دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە (١٥-١١-٢٠٢٠)ەوە لەهەردوو بینایەی هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕان و شەهید گوڵەباخی کچان، ژوور لە بەشەناوخۆییەكان وەربگرن، بەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:
مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی:
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی وەرگیراو لەزانكۆی راپەرین، تایبەت بە بەڵێننامەو دەستەبەری دارایی
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەزانكۆی راپەرین، وەك ڕێنیشاندەرێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی كاروباری یاسایی تایبەت بە خوێندكارە تازە وەرگریاوەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، ئەم ڕێنماییانەیان خستۆتەڕوو بۆ پابەندبون پێوەی:
یەكەم: تایبەت بە بەڵێننامە (تعهد) :
پێویستە گشت خوێندكاران بەڵێننامە پڕبكەنەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
1 .سەرەتا خوێندكار سەردانی بەشی زانستی دەكات كە لێی وەرگیراوە، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە.
2 .پێویستە خوێندكار وێنەیەك لە ناسنامەی كەسی پێشكەش بكات، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامە لەلایەن بەشی زانستیەوە، خوێندكار فۆڕمەكە دەهێنێت بۆ بەردەم لیژنەی یاسایی لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ.
ئاگاداری نوێ، بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەئاگادارییەكی نوێدا شێوازی رادەستكردنەوەی ژوورو ئەستۆپاكی رووندەكاتەوە.
دەقی ئاگادارییەكە:
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بۆ خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیی زانکۆمان بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی و ئەستۆ پاکی لە ماوەی دیاریکراوی (٦-٦-٢٠٢٠ تا ١١-٦-٢٠٢٠).
ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان
بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە لە رۆژی شەممە 30-5-2020 هیچ خوێندکارێک بۆ هیچ مەبەستێک سەردانی بەشەناوخۆییەکان نەکات، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوەو ماوەیەک دیاری دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی بە ئیدارەی بەشەکان.
ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی تازە وەرگیراو بە سكاڵا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری ئەو (123) خوێندكارە دەكاتەوە كە لەلیستی هاوپێچدا ناویان هاتووەو لەڕێی سكاڵاوە لەبەشە جیاوازەكانی زانكۆی راپەڕینەوە، وەرگیراون، پێویستە لەرۆژی سێشەممە (17 – 11 – 2020)ەوە پەیوەندی بەتۆماری كۆلێژەكان و بەشەكانیانەوە بكەن و پڕۆسەی خۆ تۆماركردن و بوون بەخوێندكار ئەنجام بدەن.
کلیک بکە بۆ بینینی لیستی هاۆپێچ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانكۆ
ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی نیشتەجێی هەردوو بەشەناوخۆیی شەهید گوڵەباخی کچان و ٥ی ئازاری کوڕان لە کەمپسی ڕانیە، دەكاتەوە سەبارەت بەدابەشکردنی بەشەناوخۆییەكان:
ئاگادارییەك لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێ
سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانكۆی راپەرین داوا لە سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و ئارەزوومەند بۆ بەشداریكردن لە خولی هاوینەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان دەکات، خۆیان تۆماربکەن لە ماڵپەری فەرمی خولی راهێنانی تواناكان www.internships.krd دواوادە بۆ خۆ تۆمارکردن ڕێکەوتی 10ی 4 ی 2020 دەبێت.
ڤیدیۆیی فێركاری( زنجیرەيی یەكەم): خۆ تۆماركردن.
ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان
لە دەرەوەى وڵات
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت
لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.
ئاگادارییەک لە سێنتەری زمانەوە بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەم
سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکارانی تازە وەرگیراوی قۆناغی یەکەمی ئەم بەشانەی لە خشتەی هاوپێچ هاتوون ئاگاداردەکاتەوە، کە بەپێی ئەم خشتەیە لە هەفتەی داهاتوو پێویستە لە سێنتەری زمان ئامادە بن بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، و پێویستە هەموو خوێندکارێک لە ڕۆژی خۆی ئامادەبێت بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت چونکە ئەم تاقیکردنەوەیە بەشێکە لە خوێندنی وانەی ئینگلیزی لە قۆناغی یەکەم.
ناونیشانی سێنتەری زمان:
- لە کەمپەسی ڕانیە: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت – نهۆمی سێیەم
- لە کەمپەسی قەڵادزێ: لە ڕێگەی بەشەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە تاقیکردنەوەکە لە کوێ دەکرێت.
کاتی تاقیکردنەوە: 8:30ی بەیانی
سێنتەری زمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
فەیسبووک: Facebook.com/UoRLDC
ئینستەگرام: Instagram.com/UoRLDC
تێلەگرام: Telegram.me/UoRLDC
ماڵپەڕی سێنتەری زمان لەسەر ئینتەرنێت
http://ldc.uor.edu.krd
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى
ئهنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.
ئەنجامی بەرایی ماستەر - عربی - زمان - خوێندنی باڵا
ئەنجامی بەرایی ماستەر - عربی - زمان - خوێندنی باڵا - بۆ سیمستەری هاوینەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧
ئەنجامی گازندەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - ئێواران بڵاوکرایەوە
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- ئێواران
ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم 2020-2019 بڵاوکردەوە, ئەنجامی گازندەی سەرجەم خوێندکاران (وەک خۆی) بوو جگە لەو خوێندکارانەی خوارەوە...
ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت